سه‌ركونسوڵ
الإعلانات
المواقع المهمة
 
 
اداره كل ارزيابي و نظارت وزارت امور خارجه
اليوم: شنبه 27 آبان 1396 |
سه ردار قاسم سلێمانی بە ئاماژە بە تایبەتمەندییەکانی کەسایەتی جەلال تاڵەبانی وتی: ئەمڕۆ شوێنی ئەو دۆستە ئازیزە کۆچکردووە خاڵییە و قەیرانی ئێستای هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ نەمانی ئەم کەسایەتییە خاوەن پێگەیە دەگەڕێتەوە. بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا قاسم سلێمانی فەرماندە سوپای قودسی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە.
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 8/10/2017 وه‌فدێكی ئێرانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مه‌سعودیان سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی به‌شداریان كرد له‌ دووه‌مین ڕۆژی مه‌راسیمی پرسه‌ی جه‌نابی جلال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ گەل و حکومەتی عێراق بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە، وتی: خوالێخۆشبوو تاڵەبانی بێ گومان کەسایەتییەک بووە کە لە پێناو پتەوبوونی پەیوەندی و یەکڕیزی نێوان پێکهاتەکانی عێراق هەوڵی زۆری دا و ڕۆڵی گرنگی لە یەکگرتوویی نیشتمانی عێراق و بەهێزبوونی ڕەوتی سیاسی و بەرزبوونەوەی پێگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئەم وڵاتەدا هەبووە.
به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی جه‌نابی مام جلال تاڵه‌بانیه‌وه‌، سه‌ركونسوڵگه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی خانواده‌ و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كات.
له‌ پاش ڕاگه‌یاندنی ماته‌مینیی سه‌رتاسه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق و به‌ بۆنه‌ی وه‌فاتی جه‌نابی مام جلال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی پێشوی عێراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان
محمد جه‌واد زه‌ریف سه‌ره‌خۆشی خۆی به‌ بۆنه‌ی وه‌فاتی مه‌رحومی جه‌نابی مام جلال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی پێشوی عێراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئاراسته‌ی ته‌واوی گه‌لی عێراق كرد و به‌ڕێزیانی وه‌ك یه‌كێك له‌ كه‌سایه‌تیه‌ كاریگه‌ر و هه‌ڵكه‌وتوو و خێرخوازه‌كانی عێراق ناوبرد.
سه ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان و سه‌ردانیكه‌رانی به‌ڕێز ده‌كاته‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی شه‌هاده‌تی ئیمامی حسین (ع) و یارانی به‌وه‌فای.....
بۆ داواكردنی "توریست كارت"، خوازیارانی به‌ڕێز ده‌توانن سه‌ردانی سایتی " tourist-card.com" بكه‌ن
ئاگاداری ڕۆژی پشوو
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ | ڤیزای ئه‌لیكترۆنی | په‌یوه‌ندی | كاژێره‌كانی كاركردن | نه‌خشه‌ی پێگه‌ | گه‌ڕان